Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسعود بارزانی پشتیوانی ئیداره‌ی موسڵ ده‌كات

کوردستان

بینراو 58

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ دووشەممە دووی ئه‌یلولی ٢٠١٩ مەسعود بارزانی لە هاوینەهەواری پیرمام پێشوازی لە مەنسوور مورعید پارێزگاری مووسڵ کردوو لەبارەی دۆخی عێراق و ئاوارەکانەوە گفتوگۆیان کرد.

ماڵپەڕی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی و مەنسور مورعید، پارێزگاری موسڵ کۆبونەوە،  لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئیداری و خزمەتگوزاری و بار و گوزەرانی دانیشتوانی موسڵ و پارێزگای نەینەوا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و هەروەها بارودۆخی ئاوارەكان و پڕۆسەی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان تاوتوێ كرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەو كۆبونەوەیەدا بارزانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ ئیدارەی موسڵ راگەیاند، لەپێناو خزمەتی خەڵك و باشتركردنی دۆخی ژیانی ئاوارەكان.
هێمای بۆ ئەوەش کردووە، هەر لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەینەوا كرایەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە مەسعود بارزانی لە هیچ پۆستێکی حوکمیدا نەماوە تەنیا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP