Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مامۆستایانی گرێبەست گردبوونەوەیه‌كیان ئەنجامدا

کوردستان

بینراو 51

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌ و داوایان كرد به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن.

ئەمڕۆ مامۆستایانی گرێبه‌ست له‌بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر گردبونەوەیەکی نارەزایان ساز کرد، یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد،کە تیایدا هاتبوو  به‌هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن.

ئه‌و مامۆستایانه‌ له‌ یاداشته‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، چه‌ند ساڵه‌ به‌ مووچه‌یه‌كی كه‌م له‌ شوێنی دوور وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌، له‌ ئێستاشدا كه‌ قه‌یرانی دارایی نه‌ماوه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت ئه‌و مامۆستایانه‌ به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێنێت.

باسیان لەوەشکرد، چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات.

هاوكات مامۆستایانی گرێبه‌ست نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار مامۆستان و به‌شێك له‌ خوێندنگه‌كان پێویستیان به‌ مامۆستای زیاتره‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP