Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەهۆی نامەی سناپ چاتەوە ساڵ و نیوێک زیندانی کرا

هەمەرەنگ

بینراو 186

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

هاووڵاتییه‌كی بیانی له‌وڵاتی ئیمارات دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی نامه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ناوزڕاندن و ده‌ستدرێژیی سێكسی و ئازاری ده‌روونی له‌ژنێك ده‌كات، دادگایی ده‌كرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتینگ لە راپۆرتێكیدا بڵاویکردەوە، "ئه‌و هاووڵاتییه‌ بیانیه‌ له‌ڕێگه‌ی سناپ چاته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ژنێكی ئیماراتی كردووه‌، كه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته ‌سه‌رو هه‌روه‌ها به‌نامه‌كانی له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ری كردووه‌".

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتە روو، "ئه‌و هاووڵاتییه‌ هه‌ستاوه‌ به‌هاككردنی سناپ چاتی ژنه‌كه‌و وێنه‌و بابه‌ته‌ تایبه‌ته‌كانی بردووه‌، بۆیه‌ ئه‌و ژنه‌ش سكاڵای كردوه‌و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دوای ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییه‌ بیانییه‌كه‌ دادگایی كراوه‌".

به‌پێی بڕیاری دادگا، یه‌ك ساڵ و شەش مانگ سزای زیندانی له‌گه‌ڵ سزای ١٥٠ هه‌زار ده‌رهه‌م كه‌ده‌كاته‌ ٤٠ هه‌زار دۆلار.




Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP