Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەکتەری کۆمیدی کیڤن هارت لە رووداوێکی هاتوچۆدا بەسەختی برینداربوو

هەمەرەنگ

بینراو 107

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

کیڤن هارت، ئەکتەری کۆمیدی بەناوبانگی جیهانی لەگەڵ دوو کەسیتر توشی رووداوێکی هاتووچۆ بوون لە رۆژی یەکشەممە لە کالابەسای نیوجێرسی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، بەسەختی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئەکتەری کۆمیدی ئەمریکی کیڤن هارت دوێنێ دوای ئەوەی لە کاتی شۆفێریکردندا کۆنترۆڵ لە دەست دەدات توشی رووداو دەبێت و بەردەبێتەوە ناو بەندەری نزیک رێگا سەرەکییەکەو بە سەختی بریندار دەبێت و دواتر رەوانەی نزیکترین نەخۆشخانە دەکەوێت.

کیڤن، لە دواپۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی گەشتن بە ماڵەوە دلخۆشم ئەکات، چێژ لە پشووەکەتان وەرگرن خەڵکینە ( چیان، خۆشەویستی، پێکەنین).


کیڤن دارنێڵ هارت ئەکەتر و بەرهەمهێنی کومیدی ئەمریکی ، لە ٦/٧/١٩٧٩ لە پەنسلڤانیای ویلایەتی فیلادلفیا لە دایکبووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP