Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتى خوێندنى باڵا هەلى گواستنەوەى راژه بۆ زانكۆی راپه‌ڕین راده‌گه‌ینێت

کوردستان

بینراو 83

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى فەرمانبەران  دەکات، کە سەرۆکایەتى زانکۆى راپەرین  پێویستى بە گواستنەوەى راژەى یان ته‌نسیبى  فەرمانبەران  هەیە ، هەر بەرێزێک ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى خوارەوەى تێدا بە دى دەکرێت دەتوانێت  لە کاتى دیاریکراودا سەردانى تۆمارى  سەرۆکایەتى زانکۆى ڕاپەرین  بکات.
مەرجەکان:
١. پێویسته نمرەى خوازیار لە خوێندنى بەکالۆریوس لە ٦٥% کەمتر نەبێت.
٢. خوازیار نابێ داواى گواستنەوەى بکات تا ماوەى چوار ساڵ.

تێبینیەکان :

پیویسته داواکار پێشتر لە  یەکێک لە فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێم دامەزرابێت، واته ئەمە هەلی گواستنەوەى ڕاژەیە نەک دامەزراندن .
ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەماى شارەزایى و لێهاتویى و کێبرکێکردن دەبێت .
دواکات بۆ پێشکەشکردنى (cv)و پوختەى راژە کۆتایى دەوامى ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩) دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP