Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌و مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌ی لای حكومه‌ته‌ چی به‌سه‌ردێت؟

ئابوری

بینراو 1347

02/09/2019

Alternate Text
+ -

فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌ یاساكه‌یان ده‌دات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیاریكردنی‌ میكانیزمێك بۆ موچه‌پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی‌ فه‌رمانبه‌ران و په‌رله‌مانتارێكی‌ ئه‌و فراكسیۆنه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی هه‌یه‌.

عبدولناسڕ ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، چه‌ندین پرۆژه‌مان داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردنمانه‌ چونكه‌ له‌خزمه‌ت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌راندایه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ دۆخی فه‌رمانبه‌ران زۆرخراپبوو و به‌ چه‌نمانگ جارێم مووچه‌یان وه‌رده‌گرت‌.

وتیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوامانكردوه‌ ئه‌و پاشه‌كه‌وتانه‌ی لای حكومه‌ته‌ به‌ میكانزمێك برێته‌وه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران.

روونیشیكرده‌وه‌، پرۆژه‌كه‌مان داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و پێشنیاری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانیش له‌یه‌ك نزیكن له‌وباره‌یه‌وه‌ و هه‌مووان پێكه‌وه‌ ده‌توانین ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامبده‌ین.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌ ئێستادا نه‌ قه‌یرانی دارایی هه‌یه‌ و نرخی نه‌وت به‌ به‌راورد به‌ رابردوو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕی داعش كۆتایی هاتووه‌ و بارودۆخه‌كه‌ له‌باره‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP