Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوای سزای له‌سێداره‌دان بۆ بكوژی ژنان ده‌كرێت

کوردستان

بینراو 96

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرلەبەیانی ئەمرۆ ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی ژنان و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و دژی به‌رده‌وامی كوشتنی ژنان یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد، داواشیان كرد سزای له‌ سێداره‌دان بۆ بكوژی ژنان بگه‌ڕێته‌وه‌.

له‌ یاداشته‌کەیاندا ئه‌و ژنه‌ چالاكوانانه‌ رایانگه‌یاند، "وه‌ك ئاشكرایه‌ له‌ شاره‌كانی كوردستان رێژه‌ی كوشتنی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ زیادبووندایه‌، رۆژ نییه‌ كچێك یان ژنێك یان دایكێك نه‌بێته‌ قوربانی ده‌ستی كۆمه‌ڵگاو نه‌كوژرێت".

باسییان لەوەشکردووە، "زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌كوژرێن بێتاوانن، بكوژه‌كان كه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن له‌ به‌ندیخانه‌ باشترین خزمه‌ت ده‌كرێن، كه‌واته‌ هیچ سزایه‌كی قورس به‌سه‌ریاندا نه‌چه‌سپێندراوه‌".

هه‌ر له‌ یاداشته‌كه‌دا ئاماژە بەوەش کرا، "كوشتنی ژن له‌ژێر هه‌ر ناوێكدا بێت تاوانه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست ژیان له‌ كه‌سێكی تر ده‌سه‌نێته‌وه‌ شایه‌نی به‌خشین نییه‌، چونكه‌ كوشتنی ژنان خه‌ریكه‌ له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومان ئه‌وه‌یه‌ رێگری له‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ بكه‌ین".

چالاكانی ژنان و چالاكانی مه‌ده‌نی داواشیان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرد، پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاسای كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست بكرێت و بكوژ به‌ قورسترین شێوه‌ سزا بدرێت، هه‌روه‌ها یاسای له‌ سێداره‌دان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ١ی ئەیلولی ٢٠١٩، له‌به‌رده‌م دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، ژنێك له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا.

وتیشی‌: "بكوژه‌كه‌ له‌ دانپیانانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكاری‌ كوشتنی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ی‌ گێراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر زیندانی‌ كراوه‌، نه‌ك بۆ جیابونه‌وه‌یان".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP