Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا رێگە بە عێراق نادات سیستەمی ئێس ٤٠٠ی روسی بكرێت

عێراق

بینراو 91

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمەریكا گوشار دەكات بۆ ئەوەی پاشەكشە بەو ئاراستەیە بكات، كە بەغدا بەو كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی روسی دەبات.

بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی لەپەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، "حكومەتی بەغدا مافی ئەوەی هەیە هەوڵی هەمەرەنگكردنی سەرچاوەكانی پڕچەككردنی سوپای عێراق بدات، بەڵام لایەنی ئەمەریكی هەوڵ دەدات عێراق لەبواری پڕچەككردندا لەژێر سایەی واشنتۆن دەرنەچێت".

بەدر زیادی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، " ئەمەریكا رێگە بە حكومەتی عێراق نادات بەرەو كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی (ئێس-٤٠٠)ی روسی بڕوات، كە ئێستا خواستێك هەیە لەناو بەغدا بۆ كڕینی ئەو سیستەمە".

زیادی ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، "واشنتۆن دەستی بە گوشاركردن كردووە بۆ ئەوەی پاشەكشە بەو ئاراستەیە بكات، كە بەرەو كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی روسی هەنگاو دەنێت".

هەروەها راشیگەیاند، "كە ئەمەریكییەكان رێگە بە حكومەتی عێراق دەدات سیستەمێكی بەرگری بكرێت، كە ئەوەندەی سیستەمی موشەكی (ئیس-٤٠٠) پێشكەوتوو نەبێت، لەبەر ئەوەی ئەو سیستەمە روسییە كاریگەری لەسەر فرۆكە پێشكەوتووكانی ئەمەریكا دەبێت، كە لەناو ئاسمانی عێراق هاتوچۆ دەكەن".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردوودا چەند جارێك هێرشكرایە سەر كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق، سەرۆكی پێشووی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، دەستیانكردووە بە دانوستان بۆ كڕینی سیستمی بەرگریی موشەكی ئێس-٤٠٠ لە ڕوسیا كە سیستمێكی گرنگی بەرگرییە.





Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP