Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەربەڕێوەبەرێک خوێندکاران ناچار بکات بەکڕینی پۆشاک لە شوێنێکی دیاریکراو سزا دەدرێت

کوردستان

بینراو 110

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری پەروەردە، لە ئەگەری بوونی هەر ڕێککەوتنێکی پێش وەختە لە نێوان بەرێوبەری خوێندنگاکان و دوکاندار یان کۆمپانیایەکی دیاریکراو بۆ ناچارکردنی دایک و باوکی خوێندکاران بە کڕینی پۆشاکێکی دیاری کراو سزای قورس دەسەپێندرێت بەسەر سەرپێچی کاراندا.

ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "هەرجۆرە رێککەوتنێکی پێشوەختە هەبێت لە نێوان بەڕێوەبەری خوێندنگا و دوکاندار یان کۆمپانیایەک بۆ ناچارکردنی خوێندکاران بەکڕینی پۆشاکێک لە شوێنێکی دیاری کراو رووبەڕووی سزای یاسای تووند دەبنەوە".

وتیشی، دوای ئەوەی چەند دوکاندارێکی "بەڕێز" کەجل و بەرگی قوتابیان دەفرۆشن، بۆ وەرزی نوێی خوێندن، ئاگاداریان کردین کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان(چەند حاڵەتێک) لەگەڵ چەند دوکاندارێک یان کۆمپانیایەکی دیارکراو رێککەوتون، دایک و باوکی خوێندکاران ناچاردەکەن و پێیان دەڵێن جل و بەرگی قوتابخانە لەو دوکانانە دەست دەکەوێت یاخود چەند گۆڕانکاریەکی کەم لە دیزاینی جل و بەرگەکاندا دەکەن، بۆ ئەوەی لە دوکانێکی دیاری کراو دەست بکەوێت بێگومان ئەمە کارێکی نایاساییەو بە زیانی زۆر بەی زۆری فرۆشیارەکانی دیکە تەواو دەبێت جگە لەوەی دەبێتە بەرگرانی  مادی لەسەر دایک و باوکان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای بە دواداچونمان و دڵنیابون و دەستکەوتنی چەند بەڵگەیەک کەڕاستی بابەتەکە دەسەلمێنن و گفتوگۆمان لەگەڵ "بەڕێز" وەزیری پەروەردە، ئاگادارتان دەکەم هەر حاڵەتێکی هاوشێوەتان بینی پێمان رابگەیەنن، دڵنیابن لایەنی سەرپێچی کار سزای خۆی وەردەگرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە نیوەی مانگی ئەیلول دەرگای خوێندنگەکان بەرووی خوێندکاراندا دەکرێتەوە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و خوێندکاران پۆشاکی خوێندن دەکڕن، ئەو بابەتەش ساڵانە لە کاتی کرانەوەی خوێندنگاکاندا هەندێک لە بەڕێوەبەرەکان خوێنکارەکانیان ناچار دەکەن لە شوێنێکی دیاری کراو پۆشاک بکڕن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP