Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاداری هونەرمەندان دەکاتەوە

کوردستان

بینراو 55

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا، ژمارەیەك ھونەرمەند ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ ئەنجامدانی كاری ھونەری پارەیان وەرگرتوە، بەڵام تائێستا ھیچ كارێكیان بەو پارە ئەنجام نەداوە، داوایان لێدەکات ئەگەر لەماوەی مانگێك رونكردنەوە لەوبارەوە نەدەن رێكاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگرنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی لە نوسراوێکد کە وێنەیەکی دەست تۆری میدیایی بینەر گەیشتووە تیاییدا ئاماژەی بەوە کردووە، "ئاگاداری سەرجەم ئەو ھونەرمەندانە دەکات كە سودمەندبوون لە منحەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بۆ ئەنجامدانی كاری ھونەری لە بوارەكەی خۆیدا، بەڵام تائێستا بەرھەمەكانیان تۆمار نەكردوە یان ئەنجام نەداوە".

لە نوسراوەکەدا باس لەوەش کراوە، " لە دوای دەرچونی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی یەك مانگ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بكەن، لە ھۆكاری ئەنجام نەدان یان دواكەوتنیان زانیاریمان بدەنێ، بەپێچەوانەوە لە رێگەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ھەنگاوی یاسایی دەگرینەبەر".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP