Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری لەبارەی یەکپۆشی خوێندکاران و چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی فرۆشگای خوێندنگه‌کان

کوردستان

بینراو 226

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 بەڕێوه‌بەری پەروەردەی رۆژهەڵات هۆکاری دیارکردنی رەنگی پۆشاکی خوێندكاران ئاشکرا دەکات، بۆ بەکرێدانی فرۆشگای ناو خوێندنگاکانیش زانیاری نوێ دەخاتەروو و ده‌ڵێت، به‌شێك له‌ پاره‌ی فرۆشگاكان له‌ خوێندنگه‌كاندا خه‌رجده‌كرێت.

بەکر محەمەد بەڕێوه‌بەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە پارێزگای سلێمانی لە بارەی دیاریکردنی رەنگی پۆشاکی خوێندکاران بۆ ئەمساڵی خوێندن بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، دیاریکردنی رەنگی سپی و نیلی و رەساسی بۆ پۆشاکی خوێندکاران لەبەر ئه‌وه‌یه‌ به‌ ئاسانی له‌سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كان ده‌ستبكه‌وێت.

باسی لەوەشکرد، ئەم بڕیارە تەنها بۆ خوێندگه‌ حکومیەکانە و خوێندنگا ناحکومیەکان ناگرێتەوە.

پۆشاکی خوێندکاران بۆ ئەمساڵی خوێندن بەم شێوەیە دەبێت:

١- جلوبەرگی باخچەكانی منداڵان (كچ/ كراسی پەمەیی لەگەڵ تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی، كوڕ/ كراسی شین لەگەڵ پانتۆڵی رەساسی.
 ٢- جلوبەرگی قۆناغی ئامادەیی١٠-١١-١٢ (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، ئیسلامی، كچ تەنورە یان پانتۆڵی رەش لەگەڵ كراسی سپی،كوڕ  پانتۆڵی رەش یان كاوبۆی رەش لەگەڵ كراسی سپی.
٣- جلوبەرگی قۆناغی(٧-٨-٩)ی بنەڕەتی، كچ/ تەنورە یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی، كوڕ/ پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی.
٤- جلوبەرگی قۆناغی(١-٦)ی بنەڕەتی، كچ/ تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی، كوڕ/ پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی.
ئەوەش لە کاتێکدایە خوێندکارانی خوێندنگه‌ ناحکومیەکان کراسی ره‌نگ جیاواز ده‌پۆشن و زیاتر رەنگی کراسەکانیان پرتەقاڵی و سور و زەرد و رەنگە کراوەکانی ترە.

لەبارەی بەکرێدانی فرۆشگاکانی خوێندنگه‌کان ئاشکرایی کرد، زۆرێک لە خوێندگاکان فرۆشگاکانیان بە ٤٠ ملیۆن بۆ ٥٩ ملیۆن لە کاتی تەندەریندا بە کرێداوە.

 بە پێی سیستەمی دوای ساڵی  بودجه‌ی هه‌ر ١٢ په‌روه‌رده‌كه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ی گشتی و پاشان دابه‌شی كۆی گشتی خوێندكاران ده‌كرێت و نرخی یه‌ك خوێنكار ده‌رده‌چێت و به‌و میكانیزمه‌ پاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ خوێندنگه‌كه‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێش ساڵی ٢٠١٤ کاتێک فرۆشگای خوێندنگایەک بەکرێدەدرا داهاتەکەی بەبڕی ٪٢٥ی بۆ ناو بەڕێوه‌بەرایەتی پەروەردەی گشتی دەگه‌ڕێنرایه‌و، و لە٪ ٧٥ی دەدرا بە بەڕێوبەری ناو خوێندنگاکان، ٪٢٥ی کە دەدرایەوە بە پەروەردە بەکاریان دەهێنایەوە بە مەبەستی ئەو خوێندنگه‌یانەی کە بەکرێ دانی فرۆشگایان نەبووە.







 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP