Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دادگای ئه‌نقه‌ره‌ بڕیاری بێتاوانی بۆ دەمیرتاش له‌ دۆسیه‌ی سه‌ره‌كیدا ده‌ركرد

کوردستان

بینراو 222

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پێگه‌ی فه‌رمی هه‌ده‌په‌ بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی لە دادگای سینجانی ئەنقەرە دانیشتنی دادگا بەڕێوەچوو، دادگاکە بڕیاری ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی لە دۆسیەی سەرەکی دەرکرد، بەڵام بەهۆی دۆسییەکانی دیکەوە لە گرتووخانە دەمێنێتەوە.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی دیكه‌ له‌ دژی ده‌میرتاش كراونه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای بڕیاری دادگا به‌ڵام ناوبراو ئازاد ناكرێت.

به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ ئه‌ردۆگان، دادگای توركیا سزای چوار ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی به‌سه‌ر ده‌میرتاشدا سه‌پاندووه‌، له‌ توركیا ره‌خنه‌ و قسه‌كردن له‌ باره‌ی سه‌رۆكی وڵات سنوورداره‌ و ئه‌گه‌ر له‌ دادگا بسه‌لمێنرێت سوكایه‌تی به‌ سه‌رۆك كراوه‌، به‌ زیندانیكردن تۆمه‌تباره‌كه‌ سزا ده‌درێت.

هاوكات سەڵاحەدین دەمیرتاش لە چواری تشرینى دووەمی ٢٠١٦ بەشێوەیەکى نایاسایى لەگەڵ ١١ پەرلەمانتاری تردا به‌ تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە ده‌ستگیركران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP