Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەهەولێر دەست بەسەر چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

کوردستان

بینراو 64

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند لە ھەولێر دەستیان بەسەر زیاتر لە چوار کیلۆگرام ماددەی حەشیش و کریستاڵ داگرتووە.

 بەپێی راگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش ئاشكراییان كردووە،  لە ھەولێر دەستیان بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی حەشیش و ٦٠ گرام ماددەی کریستاڵ دا گرتووە، کە لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە ماددەکان لەنێو نۆ پارچە جلوبەرگ شاردرابوونەوە و هەوڵیانداوە لە رێگەی کۆمپانیایەکی پۆستکردنەوە رەوانەی کەنەدای بکەن.

لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو دوو تۆمەتبارە ماددە هۆشبەرەکانیان لە ئێرانەوە هێناوە.

لە ئێستاشدا ئەو دوو تۆمەتبارە دانیان بە تاوانەکەیان داناوە، بە گوێرەی یاسای ١٤ی ماددە هۆشبەرەکانیش دەستگیرکراون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP