Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کەشناسی هەرێم لە مانگی ئاب-دا ١٦٥ بومەلەرزە لە هەرێم روویداوە

کوردستان

بینراو 128

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ژمارە و نەخشەی ئەو بومەلەرزانەی ئاشکراکرد کە لەماوەی مانگی رابردوودا روویانداوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگی ئابدا، ١٦٥ بومەلەرزە لە هەرێم روویانداوە لە پلە جیاوازەکانی رێختەر، کە لە دوو پلەی رێختەرەوە دەستپێدەکات بۆ پێنج پلەی رێختەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، زۆرترین بومەلەرزە کە لە رۆژێکدا بووە ١٠ بومەلەرزە بووە لە بارواری ٢٦/٨ دا.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، بەهێزترین بومەلەرزە لە مانگی رابردوودا لەناوچە سنوورییەکانی هەرێم و ئێران روویداوە کە پێنج پینت دوو پلەی رێختەر بووە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP