Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نێك به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی دابمه‌زرێت

کوردستان

بینراو 70

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان باس له‌ پرسی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێك بۆ هه‌رێمی كوردستان و رای حیزبه‌كان ده‌كات و دەڵێت، هەموو حیزبەکان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكن بۆ هه‌رێمی كوردستان و "کاک مەسعود بارزانیش لە قۆناغی یەکەمدا دەتوانێت سەرۆکایەتی ئەو ئەنجومەنە بکات".


محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "راستە لەکوردستان سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان هەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک لە حیزبەکان لە حکومەتدا نین و کۆمەڵێکی تریشیان لە هیچیاندا نین، ئێستا زۆرێک لە حیزبەکان چوار ساڵە پێکەوە کۆنەبوونەتەوە له‌كاتێكدا هەموویان ئامانجیان یەکە و بۆ کورد و دەزگا شەرعیەکان کاردەکەن ئەمانە خۆی بۆی هەموویان وەشتێکی پێویستە کە کۆیان بکاتەوە كه‌ ئەمە ئەنجومەنێکە راوێژکارییە، سیاسیە هەر ناوێکی هەبێت ئەم حیزبانە ماوە کۆبکاتەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان".


ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێستا کێشەی ئەمریکا و ئێران لەناوچەکەدا هەیە کە کورد لەناوچەکەدا زیانمەند دەبێت، دەبێت کورد کۆبێتەوە بزانێت چی بکات، خۆ ئەمە شتێکی تازە نییە بۆ نمونە لە ئەمریکا ئەنجومەنی پیران هەیە لە بریتانیا لۆردات هەیە لە وڵاتانی عەرەبی ئەعیان هەیە، خۆ ئەگەر لەکوردستانیشدا شتێکی وا هەبێت کە بتوانێت ڕاوێژکاری لەنێوان حیزبەکاندا هەبێت و نەخشەیەک دابنێن کە بیخەنە بەردەم پەرلەمان و حکومەت ڕەنگە ئەوکات پەرلەمانی کوردستان بتوانێت بە بڕیارک چوارچێوەیەک بۆ ئەو ئەنجومەنە دابنێت.


محەمەدی حاجی مەحمود لەبارەی بۆچونی لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنەکە جه‌ختیكرده‌وه‌، " پێموایە هەموو حیزبەکان پێیان باشە و کەس دژی نەبووە لەبارەی دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنە، من یەکەمجار لەگەڵ کاک کۆسرەت رەسوڵ عەلی دانیشتم و ئەو بابەتەم پێشنیار کرد ئەوانیش پێشوازییان لێکرد و وتیان شتێکی باشە".


روونیشیكرده‌وه‌، پێویستە سەرەتا یەکێتی و پارتی کۆببنەوە و لەسەری ڕێکبکەون پاشان لەگەڵ حیزبەکانی دیکە دابنیشن کە کەسی یەکەمی حیزبەکان یان دوەم ببنە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە، ئەم ئەنجومەنە پەیوەندی لەگەڵ حکومەتەکان نەبێت، بەڵکو پەیوەندی لەگەڵ حیزبەکان هەبێت لەدنیادا".


سەبارەت بەناوی ئەنجومەنەکە، محەمەدی حاجی مەحمودباسی له‌وه‌كرد، " پێم باشە ناوی ئەو ئەنجومەنە سیاسی بێت، بەڵام ئەو ڕۆژەی کە لەگەڵ کاک کۆسرەت کۆبومەوە کۆمەڵێک لە برادەرانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەیان بەناوی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری کرد، بۆیە من ناوەکەم زۆر پێ گرنگ نیە بەڵکو ئامێرەکە گرنگە کەهەموی کۆبکاتەوە".


سەبارەت بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە محەمەدی حاجی مەحمود ررونیکردەوە، "دو حاڵەت هەیە، حاڵەتێکیان ئەوەیە کە بەپێی دەوری بێت ئەگەر ئەوەش نەبێت دەتوانرێت بەپێی حیزبەکان کە ئێستا ژمارەی حیزبەکان دیارە لە کوردستان، دەتوانرێت ڕێکبکەون کە بەپێی پێگەو ڕێژەی دەنگەکانی حیزبەکان بێت یاخود کەسایەتیان بێت کە کام کەسایەتی دەبێتە سەرۆکی ئەو دەزگایە".


ئەوەشی خستەڕرو، " پێموایە بەحوكمی ئەو دۆخی ئێستا هەیە لەناوچەکە کاک مەسعود بارزانی دەتوانێت لە قۆناغی یەکەمدا سەرۆکایەتی ئەو ئەنجومەنە بکات، من واقیعانە بیردەکەمەوە نە وەک حیزبی، نە بەڕقی شەخسی بیردەکەمەوە کوردستان ئێستا بەدۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت کێشەمان لەگەڵ عێراق و وڵاتانی هەرێمی هەیە شوێنەواری شەڕی داعش و قەیرانی ئابوریمان هەیە، جۆرەها کێشەی تریش جا بۆیە ئەگەر ئەو ئەنجومەنە بتوانێت ئەو حیزبانە هەموی کۆبکاتەوە ئەوا زۆرباشە".


سكرتێری حیزبی سۆسیالیست هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، " پێم وانیە کاک مەسعود پێویستی بە پۆست هەبێت خۆ کاک مەسعود ئێستا سەرۆکی هەرێم نیە پادشای هۆڵەندی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاتن، هەمویان ئەویشیان بینی بەبێ ئەو نەیانتوانی بگەڕێنەوە لەکوردستان واتە بڕواناکەم ئێستا ئەو پێویستی بەوەبێت کە سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە بێت، بەڵام کورد ئێستا خۆی پێویستی بەچیە و بەکێیە بۆ سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە، من پێم وایە ئەوکات حیزبەکان دەبێت خۆیان پێشنیار بکەن داوا لەکاک مەسعود بکەن بۆ سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە،  ئێستا زۆر پێویستە سه‌رۆكایه‌تی كاك مه‌سعود بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP