Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر مامۆستایه‌ك روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

کوردستان

بینراو 18

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌هۆی هێرشی پۆلیسێك بۆ سه‌ر مامۆستایه‌ك له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەمڕۆ دووشەمە، رێکەوتى دووی ئه‌یلولی٢٠١٩ پۆلیسێكی سەر بە لیواى نەوت و گاز بەناوى (هـ. ع. م. ق) هێرشى کردووه‌تە سەر مامۆستایەك بە ناوى (ڕ. ر. ك) لە بەردەم بیناى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى، بەهۆى ئەوەى پۆلیسى ناوبراو خوێندكارە و لەکاتى ئەنجامدانى ئەزمونە گشتیەکانى پۆلى ١٢ ـدا گزى (قۆپیە)ى کرووە.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ روونیشیكرده‌وه‌، مامۆستاى ناوبراو یاریدەدەرى بەڕێوبەرى هۆڵ بووە و خوێندكارەكەی بە گزییەوە گرتووە، وێراى ئەمە پۆلیسى ناوبراو هەڕەشەى لە چەند مامۆستایەکى دیکە کردووە، کە چاودێرى هۆڵ بوون لە قوتابخانەى سەگرمە، وەزیرى پەروەردە لە ساتە وەختى بیستنى هەواڵەکەوە بەدواداچونى زۆر وردى لەسەر ئەو ڕووداوە کرد، هەروەها داواى لە وەزیرى ناوخۆ کرد، رێكاری پێویست بەرامبەر پۆلیسى ناوبراو بگرنە بەر.

به‌گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، وەزیرى ناوخۆ فەرمانى کرد کە پۆلیسى ناوبراو دەستگیر بکرێت و دواى چەند کاتژمێرکى کەم ناوبراو دەستگیر کرا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، "پیشتریش دكتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە پەیوەندى به‌ د.هەڤال ئەبوبەکرەوە کرد، وەك سەرۆکى لێژنەى ئەمنى و سەرۆکى یەکەى کارگیرى پارێزگای سلێمانى دەربارەى ئەم کەیسە.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، وەزیرى پەروەردە فەرمانى بە دڵشاد عمر، بەرێوبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى و عمر محمد امین، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كردووه‌، پێویستە ڕۆژی سێشەمە سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر پۆلیسەکە تۆمار بكه‌ن و وەزیرى پەروەردە لەم کەیسەدا دەبێتە سکاڵاکار.

له‌ كۆتایی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دات جه‌خت كاروه‌ته‌وه‌، سەرجەم مامۆستایانى بەرێز و خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، کە پارێزەرى سەروەرى یاسا و ماف و شکۆى ئەوان دەبین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP