Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جۆنسن داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات دەنگ نەدەن بە دواخستنی جیابوونەوەی بەریتانیا

جیهان

بینراو 158

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیری بەریتانیا رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ناوێت و داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیای کرد لە بەرژەوەندی دواخستنی جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا دەنگ نەدەن.

بۆریس جۆنس، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بەیان نامەیەکدا رایگەیاند، "ئەگەر پەرلەمانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی داهاتوودا دەنگیاندا بە دواخستن ئەوا دەبنە هۆی دروستکردنی کێشە بۆ پێگەی بەریتانیا و وادەکەن هەر دانوستانێک لە داهاتوودا مەحاڵ بێت".

هەروەها وتیشی، "هەڵبژاردنەکانم ناوێ، ئێوەش نەتانەوێت، کەواتە با ئەوەی خەڵک داوای کردووە ئەنجامی بدەین".

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی بەریتانیادا وابەنیازە بڕیارێک دەربکات کە پێدەچێت جۆنسن ناچار بکات داوای درێژکردنەوەی جیابوونەوەی بەریتانیا بکات لە یەکێتی ئەوروپا کە لە ئێستادا وابڕیارە لە ٣١ ی مانگی ١٠ دا جیابوونەوەکە رووبدات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP