Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گۆڕان پێش ساڵی نوێ كۆنفرانس ده‌به‌ستێت

کوردستان

بینراو 97

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ، لە بارەی راسپاردەكانی جڤاتی گشتی بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی‌و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەكە كۆدەبێـتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، كۆببێتەوە‌و راسپاردەكانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەكە بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتی‌و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، تاوتوێ‌ بكات.

لای خۆیه‌وه‌ چالاكی موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی  دواین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تریشدا تاوتوێ ده‌كرێت.

له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنفرانسی بزوتنه‌كه‌وه‌ چالاكی موهه‌ندیس ئاشكرایكرد، بڕیاری جڤاتی نیشتمانییه‌ و ده‌بێت پێش هاتنی ساڵی نوێ بزوتنه‌وه‌كه‌ كۆنفرانس ببه‌ستێت و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی نوێ هه‌ڵببژیرێت.

هاوكات دوێنێ جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی رێنماییەكانی هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتیی و مەرجەكانی كاندیدبوونیان كرد.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP