Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌ سلێمانی هۆشداری به‌ دایكان و باوكان ده‌درێت

کوردستان

بینراو 632

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -



له‌میانی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ فرۆشگاو و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا ده‌گرن و پسپۆڕێكی خۆراكیش هۆشیاری به‌دایكان و باوكان ده‌دات.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایانگەیاند، "پشكنینیان کردووە بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، له‌مانگی ئابدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی خراپ و نه‌شیاودا گرتووه‌".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "به‌شێك له‌وخۆراكانه‌ رۆژانه‌ منداڵه‌كان له‌ فرۆشگاو گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن كه‌له‌ (بسكیت، نه‌سته‌له‌، جپس، هێلكه‌، خورما، برنج، رۆن، زه‌یتوون، قارچك، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و خوارده‌مه‌نیه‌ له‌ قوتوو نراوه‌كان) پێك هاتوون، به‌هۆی نه‌شیاوی عه‌مباركردن یاخود به‌رزی پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه‌ خراپبوون و به‌شێكیشی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه‌ و شیاوی خواردن نین".

له‌شكر حه‌مید، پسپۆڕی بواری‌ زانستی خۆراك وتی، "ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌هۆی‌ خراپ عه‌مباركردن و به‌رزی پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه‌وه‌ خراپ ده‌بن، به‌ها خۆراكیه‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وشیاوی خواردن نامێنن و پێویسته‌ له‌ناو ببرێن".

وتیشی، "به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌كۆگاكانی عه‌مباركردن یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ خراپبوونی خوارده‌مه‌نییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وماوه‌ی كه‌بۆی دیاریكراوه‌‌ به‌سه‌ر بچێت، له‌خوارده‌مه‌نییه‌ وشكه‌كاندا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی مێروو كه‌ زیان به‌ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره‌ خوارده‌مه‌نییه‌ خراپبووه‌‌ ده‌خوات".

راشیگەیاند، "داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كات؛ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی‌ خۆیان و منداڵه‌كانیان، به‌وریاییه‌كه‌ی زیاتره‌وه‌‌ ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یكڕن هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی خوارده‌مه‌نییه‌كاندا به‌وردی له‌ به‌رواری دروستكردنی وردبنه‌وه و پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه دڵنیابنه‌وه‌‌ پاشان پێداویستیه‌كه‌یان بكڕن و به‌كاریبێنن".


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP