Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دواخرا

کوردستان

بینراو 14

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پارێزگای کەرکوک دواخرا، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش دەڵێت، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان دواخراوە.

نه‌جات حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک له‌ پشكی توركمان به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگەیاند، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوەکە دواخرا.

وتیشی، پێویستبوو ٢١ ئه‌ندام ئاماده‌بێت به‌ڵام كه‌متر له‌ ١٩ ئه‌ندام ئاماده‌بوون.
روونیكرده‌وه‌، من وه‌ك ئه‌ندامێكی توركمان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووم به‌ڵام ئه‌ندمه‌ توركمانه‌كانی دیكه‌ نه‌هاتنه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ و بڕیارماندا كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوابخرێت.

له‌باره‌ی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ وتی، كۆوونه‌وه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ست به‌ كه‌ركوكه‌وه‌ و هیچ بابه‌تێكی سیاسی له‌خۆ نه‌گرتبوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP