Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌باره‌ی خاوی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

کوردستان

بینراو 381

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

خراپی ئاستی کوالێتی هێلە کانی ئینتەرنێت بووەتە هۆی ئەوەی بەردەوام هاوڵاتیان گلەیی لە خاوبوونەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت بکەن.

هاوڕێ بەنا محەمەد، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی کوردسات لە بارەی خاوی هێڵەکانی ئینەترنێتەوە بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، ئێمە هەوڵدەدەین لە کۆبوونەوەی داهاتوی لیژنەکەمان، لیژنەیەکی لاوەکی پێکبهێنین بۆ بەدواداچون لەو پرسە کە ئایا هۆکار و لێکەوتەکانی خراپی هێڵەکان چییە کێ بەرپرسە لە خاوبوونەوەی هێڵەکان.

هەروەها وتیشی، هۆکارێکی تر هاوڵاتیان خۆیانن کە تا ئێستا نەیان توانیوە بەشێوەیەک کۆدەنگییەک لەسەر ئەو بابەتە دروستبکەن بە نوسراوێکی رەسمی یان سکاڵایەکیان پێشکەشی لیژنەکانمان نەکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت نەیانتوانیوە کێبڕکێیەک دروستبکەن لە نێوان خۆیاندا بۆ پێشکەشکردنی کوالێتییەکی باش بە هاوڵاتیان ئەوەی هەبووە کێبڕکێ بووە لە نرخی هێڵەکاندا.

لای خۆشییەوە محمەد عەبدولوەهاب، بڕیاردەری لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیای بینەری راگەیاند، ئێمەش تێبینیمان هەیە لەسەر خاوبوونەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک و رێکخراوێک یان هاووڵاتییەک نەهاتووە بە نوسراوی رەسمی و بەڵگەوە سکاڵا تۆماربکات لەسەر کۆمپانیایەکی دیاریکراو، ئێمەش بە بێ بەڵگە ناتوانین لێپێچینەوە لە کۆمپانیاکان بکەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەر هاوڵاتییەک بە بەڵگەوە سکاڵا تۆماربکات دژی کۆمپانیایەک ئێمە رێکاری یاسای دگرینەبەر و ماوەیەکیان پێدەدەین بۆ چاکردنی کوالێتی هێڵەکەی ئەگەر پابەند نەبوون داوادەکەین کۆمپانیاکایان دابخرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP