Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

میرکاتۆی هاوینە کۆتایی هات و چەندین بۆند لە دوا ساتەکاندا یەکلایی بوونەوە

وەرزش

بینراو 117

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمشەو بازاڕی گواستنەوەی میرکاتۆی هاوینەی یانەکانی ئەوروپا کۆتایی هات، لە کۆتا خولەکەکاندا چەندین بۆندی یاریزانانیانی تیادا یەکلایی بۆوە.

لە دوا خولەکەکاندا ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بەشیوەی خواستن پەیوندی کرد بەر ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانەوە دواتر کڕینەوەی بە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ، هێرشبه‌رانی پاریس سان جێرمان له‌م وه‌رزە هەریەک لە: مباپی،نیمار،كاڤانی،ئیكاردی دەبێت.

هەریەک لە یانەکانی ریاڵ مەدریدو پاریس سانجێرمان دوو گۆڵپارێزییان بە شێوازی خواستن و ئاڵوگۆڕ پێکرد، ناڤاس چووە پاریس و ئاریۆلاش بەرەو مەدرید بەڕێکەوت، بەرشەلۆنە رافینهای بۆ یەک وەرز و بەخواستن دایە یانەی سێڵتافیگۆ و سیڤیلیەش چیچاریتۆی گواستەوە ریزەکانی.

 یانەی رۆمای ئیتاڵیش هەریەک لە هێنریک میختاریان و نیکۆڵا کاڵینیچی بە خواستن لە یانەکانی ئەرسیناڵ و ڤیۆرێنتیناوە گواستەوە، هەرچی یانەی میلانیش ئەنتی رێبیچی لە فڕانکفۆرتەوە گواستەوە لە بەرامبەر ئەندرێ سێلڤا و بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ، هەر لە ئیتاڵیا ناپۆلی فێرناندۆ یۆرێنتی ئیسپانی بردە ریزەکانییەوە.

هەر لە ئیتاڵیا یانەی پارما ماتیۆ دارمیانی لە یانەی مانچستەریونایتدەوە گواستەوە و یۆڤانتۆسیش کوانگ سۆنگیی کۆری لە یانەی کالیارییەوە بردە ڕیزەکانییەوە.

ئەوەی جێی بۆ ئاماژە کردنە لەم میرکاتۆیە نەگەیشتنە رێکەوتنی نیمارو یانەی بەرشەلۆنە بوو کە زۆرترین پەرەی رۆژنامەکانی داگیر کردبوو لەم میرکاتۆیەدا، درامای نیماریش بە مانەوەی لە پاریس سانجێرمان، کۆتایی هات، بەگوێرەی گرێبەستەکەی لە ساڵی داهاتووەوە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەبێتە ١٧٠ ملیۆن یۆرۆ و هەر یانەیەک ئەو بڕە پارەیە بدات، نیمار ئازادە لە چوونی بۆ ئەو یانەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP