Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یه‌كێتی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌

کوردستان

بینراو 690

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌مڕۆ یه‌كێتی سیروانی كوێخا نه‌جم له‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ دوورخسته‌وه‌ و مسته‌فا چاڵاوی  وه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ دیاریكرد.

 

ئه‌مڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا حاکم قادر حەمەجان بەرپرسی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، مستەفا چاڵاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بە به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی دیاریکرد و سیروان کوێخا نەجم دوورخرایەوە.

هاوکات مستەفا چاڵاویی بە تۆڕی میدیای بینەری راگەیاند، ئەمڕۆ لە دوای کۆبوونەوەکە وەک بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی چەمچەماڵ دیاریکرام و له‌مڕۆ به‌ دواوه‌ له‌ پۆسته‌ نوێكه‌م ده‌ستبه‌كارده‌بم.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر سیروانی كوێخا نه‌جم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ بوو به‌ڵام له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP