Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تا ئێستا سەرۆکی دەستەکانی کابینەی پێشوو لە پۆستەکانیان بەردەوامن

کوردستان

بینراو 138

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکاری لە بەشێکی زۆر لە سەرۆک دەستەکان، بەڕێوبەرە گشتییەکان و بریکاری وەزیرەکانیشدا دەکرێت.

عەباس فەتاح، جێگری سەرۆکی دەستەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، " لەسەرەتای پێکهێنانی کابینەی نۆدا گۆڕانکاری لە دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا کراوە، لە داهاتوودا گۆڕانکاری لە بەشێکی زۆر لە سەرۆک دەستەکان و بەڕێوبەرە گشتییەکان و بریکاری وەزیرەکانیشدا دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دیاری کردنی سەرۆک دەستەکان و هەندێکی تر لە پۆستەکانی بەشەکانی خوارەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندی هەیە بە رێککەوتنی لایەنەکانەوە لەسەر گۆڕانکاری لە سەرۆک دەستەکان و هەندێک پۆستی تردا, بە پێی بەرکەوتنی پشکی خۆیان گۆڕانکارییەکان ئەنجامدەدەن.

باسی لەوەشکرد، لە داهاتوودا گۆرانکارییەکان پلە بە پلە دەکرێن و کەمێک کاتی پێویستە.

 

ئەوش لە کاتێکدایە، بەشێکی زۆر لە سەرۆک دەستەکان و بەرێوبەرەگشتییەکان ماوەی دوو خولە لە پۆستەکانیاندا بەردەوامن و نە گۆڕاون، بە نمونە زیا پترۆز سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ کە ماوەی هەشت ساڵە لەو پۆستەدایە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP