Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لێپێچینه‌وه‌ له‌ چه‌ند سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كێتی ده‌كرێت

کوردستان

بینراو 2340

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ بڕیاری كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك دروستكراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی پێكهاتووه‌ بۆ لێپیچینه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.

لای خۆیه‌وه‌ ره‌هبه‌ری سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، " له‌ ئێستادا كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتییه‌  و له‌ جێگای مام جه‌لاله‌ و ده‌توانێت لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بكات".

وتیشی، به‌ پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاریكراوه‌ و هه‌ر بڕیارێك كه‌ ده‌رده‌چێت به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌بێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ مسته‌فا چاوره‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، ئاگادارنیم لیژنه‌یه‌كی له‌و شێوه‌ دروستكرابێت و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كرێت و ره‌نگه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسێكی له‌و شێوه‌یه‌ باسبكرێت.

 مسته‌فا چاوڕه‌ش وتیشی، له‌ ئێستا زیاتر سه‌رقاڵی كاروباری پێشمه‌رگه‌م.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ سیروان كوێخا نه‌جم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ له‌ به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ دوورخرایه‌وه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا لێپرسینه‌وه‌ له‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی تری سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP