Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... لە مانگی ئاب-دا زیاتر لە ٧٠ تۆن شمەکی خراپبوو لەناوبراوە

کوردستان

بینراو 45

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی  رایگەیاند، بە پێی یاساو ریێنماییەكان هەر شوێن كارێك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبووبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی كراونەتەوە، لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٧٠ تۆن کاڵا و شمەکی خارپبوو ماوە بەسەر چوو لە ناوبراون.

قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە، لە مانگی ئابی ٢٠١٩، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چوار هەزار و (٣٦٢) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەش (١٢٧٨) شوێن ئاگاداركراوەنەتەوە كە پابەندبن بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە، (٣٨٩) پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەوشوێنانەی كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبوون كراوە،  بەهۆی دووبارە سەرپێچی كردنیشیانەوە (٣٨) شوێنی كاركردن داخراون.

باسی لەوەشکردووە، لە ئامارەكەدا هاتووە لە مانگی پێشودا، لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی لە شاری سلێمانی و ناحیەكانی بازیان، تانجەرۆ و بەكرەجۆ زیاتر حەفتا تۆن و (١١٢) كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی دانیشتوان لە ناوبراون، و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە هەژدە ملیۆن و (٨٧٥) هەزار دینارە و پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP