Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قائیمقامی سلێمانی بڕیارێکی نوێی لە بارەی خانووەکۆنەکانەوە دەرکرد

کوردستان

بینراو 119

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، خاوه‌نی كارگه‌كانی خشتی سلێمانی پابه‌ند بوونی خۆیان نیشان دا بۆ دروستكردنی ئه‌و جۆره‌ خشته‌ی له‌ خانووه‌ كۆنه‌كانی سلێمانیدا به‌كارهاتووه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌ر خانوویه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كاندا دروستكرایه‌وه‌ به‌و جۆره‌ خشته‌ روپۆش بكرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ئەیلول ٢٠١٩ قائیمقامی سلێمانی به‌ به‌شداری نوێنه‌ری شاره‌وانی سلێمانی و شوێنه‌وار و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و ئاسایش و كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانی و لیژنه‌ی پاراستنی شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ خاوه‌نی كارگه‌كانی دروستكردنی خشت كۆبووه‌وه‌.

باس لەوەشکراوە، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ درێژه‌دانه‌ به‌كاری لیژنه‌ی پاراستنی شوێنه‌وار و ده‌مانه‌وێت رێگه‌ بگرین له‌ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانیدا به‌جۆرێك كه‌ سیمای كه‌له‌پوری شاری سلێمانی تێك بدات. وتیشی ده‌مانه‌وێت هه‌مان ئه‌و خشته‌ی كه‌ له‌ خانووه‌ كۆنه‌كانی سلێمانیدا به‌كارهاتووه‌ دروستبكرێته‌وه‌ و له‌و خانووانه‌دا به‌كاربهێنرێن كه‌ ئێستا له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كاندا دروست ده‌كرێنه یان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌.

هەروەها نیازحسێن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شوێنه‌وار رایگه‌یاند، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ نوێنه‌ری ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌ی بوون، جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاری پاراستنی سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان كرایه‌وه‌ و خاوه‌نی كارگه‌كانی دروستكردنی خشتیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ دروستكردنی ئه‌و جۆره‌ خشته‌،  ئه‌و جۆره‌ خشته‌ هه‌مان ئه‌و جۆره‌یه‌ كه‌ له‌ دروستكردنی خانووی گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كاندا به‌كار هاتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌ هه‌ر كه‌سێك خانوی نیشته‌جێ یان بازرگانی له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانیدا دروست بكات یان نۆژه‌ن بكاته‌وه‌ ده‌بێت به‌و جۆره‌ خشته‌ ناوخۆییه‌ كه‌ له‌ سلێمانی دروست ده‌كرێت روپۆشی بكات و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ده‌ر له‌و خشته‌ رێگه‌ نادرێت به‌هیچ ماده‌یه‌كیتر خانووه‌كان روپۆش بكرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر هەرخانوویەکی کۆنی ناو گەرەکە کۆنەکانی سلێمانی تێکبدرایە بۆ مەبەستی دروستکردنەوەی خانوی تر یان شوێنی بازرگانی خاوەن موڵەکەکە ناچار نەدەکرا کە لەسەر شێوازە کۆنەکە بیناکە دروستبکاتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP