Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حەسەن رۆحانی: هەموو جۆرە گفتووگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکەینەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 49

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئێران رایگەیاند، وەڵامی وڵاتەکەی بۆ هەر پێشنیارێکی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا هەمیشە رەتکردنەوە دەبێت.

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە دانیشتنێکی  پەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، " هەرگیز هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکادا، پێشنیاری زۆر هەبوون بۆ گفتوگۆکردن بەڵام وەڵامی ئێمە هەمیشە رەتکردنەوە دەبێت".

باسی لەوەشکرد، " ئەگەر ئەمەریکا سزاکان لاببات، ئەوا دەتوانین پێشتر چۆن کردوومانە بەوشێوەیە لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی رێککەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی ٢٠١٥ کۆببینەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری گفتوگۆی دوو قۆڵی کرد لەگەڵ سەرۆکی ئێران بە بێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە، بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، لە کاتێکدا ئەمریکا توندترین سزای ئابوری سەپانددووە بەسەر ئەو وڵاتەدا.

ئەوقسانەی رۆحانی لەدوای ئەوەدیت کە مانگی رابردووش رایگەیاند، "لەگەڵ ئەمریکا هیچ گفتوگۆیەک ناکاین تا سزاکان لەسەر وڵاتەکەمان لا نەبەن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP