Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەفسەرێکی هاتووچۆ هۆکاری زیادبوونی رووداوەکان دەخاتەڕوو

کوردستان

بینراو 83

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەفسەرێكی هاتوچۆی سلێمانی لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا سەرۆك و جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەخاتە ژێر بەرپرسیارێتی بەشێك لەقوربانییانی هاتوچۆوه‌ وهۆکاری زیادبوونی رووداوەکانیش دەستنیشان دەکات.

بەهمەن عەبدوڵڵا ئەفسەری هاتوچۆ لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، قوربانییانی رووداوەكانی هاتوچۆ رۆژ بە رۆژ روو لە زیادبوه‌نە و كاتی ئەوەیە هۆكاری سەرەكی لەرووداوەكانی هاتوچۆ دەستنیشان بكرێت.

روونیشیکردەوە، لەدوای شۆفێر بەرپرسی سەرەكی لە گیانی قوربانییانی ھاتوچۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ئاوەدانكردنەوەیە.

باسی لەوەشکردەوە، رێگاوبانەكان ھۆكاری بەشێكی زۆری رووداوەكانن، بەتایبەتی رێگای نێوان هەولێر-سلێمانی بە سماقوڵیدا بە رێگای مەرگ ناودەبرێت، ئەگەر شۆفێرەکان وریا نەبن ئەوا بەریەک دەکەون چونکە ریگایەکەی یەک ئاڕاستەیە  هەر کەسێکیش لەم رێگایەدا بمریت هۆکاری سەرەکی ئەو سێ لایەنەیه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكداه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی مردن له‌ هه‌رێمی كوردستان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP