Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌ره‌و كوێ؟

کوردستان

بینراو 334

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی لەبارەی پرسی ئاڵوگۆڕی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "تا ئێستا هیچ جۆر باس و خواسیک نە لەلایەن گۆران و نە لە لایەن یەکێتییەوە لەسەر پرسی گۆڕینی پاریزگاری سلێمانی نەکراوە".

ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "تا ئێستا هیچ جۆر باس و خواسیک نە لەلایەن گۆران و نە لە لایەن یەکێتییەوە لەسەر پرسی ئاڵوگۆڕی پاریزگاری سلێمانی نەکراوە، بەڵام ئەو پرسە دەبێت بە گفتوگۆ و رێکەوتن لە نێوان یەکێتی و گۆراندا تاوتوێبکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پرسی ئاڵوگۆڕی پارێزگاری سلێمانی ئەبێت بە رێككەوتن لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی یەکلا بکرێتەوە، تا ئێستا گۆران و یەکێتی لەسەر ئەو پرسە کۆبوونەوەیان ئەنجام نەداوە.

لای خۆیه‌وه‌ مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، تا ئێستا باس له‌و پرسه‌ نه‌كراوه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌ركردایه‌تیدا چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس ده‌كرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ره‌هبه‌ری سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، ئاگادارنیم پرسی پارێزگاری سلێمانی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ باسكرابێت و له‌ دوو رۆژی ئاینده‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌گه‌ری باسكردنی ئه‌و پرسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌یه‌.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رێککەوتوون دوو ساڵ بە دوو ساڵ پۆستی پاریزگاری یەکێتی وەربگرن، بەڵام لە ئێستادا ماوەی پاریزگاری سلێمانی لەسەر پشکی گۆڕان کۆتایی هاتووە تا ئێستا هیچ قسەیەک لەسەر ئاڵوگۆڕی ئەو پرسە نەکراوە لە لایەن گۆڕان و یەکێتییەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP