Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامیەتى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان دەکرێتەوە

کوردستان

بینراو 44

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جڤاتى نیشتمانى گۆڕان کۆبوەوە و بڕیاریدا لە سبەینێوە دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامیەتى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان بکرێتەوە.

چالاكی موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمای به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ ناوخۆی بزوتنه‌وه‌كه‌وه‌ بوو.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ زمناکۆ جەلال، رێکخەری ژوری هەڵبژاردن و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بەمیدیاکانى حزبەکەى راگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ى ئەیلولى ٢٠١٩ دا رێنماییەکانی هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن پەسەندکران و بەپێی رێنماییەکانیش لە رۆژی ١٤ى ئەم مانگە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵدەبژێردرێن.

وتیشی، بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان، لە سبەینێ چوارشەممەوە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامیەتى خانەی راپەڕاندن دەکرێتەوە.

هاوكات بڕیارە لەگەڵ هەڵبژاردنى ئەندامانى خانەى راپەڕاندندا رێکخەرى گشتى بزوتنەوەکەش هەڵبژێردرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP