Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كۆچه‌ر بیركار به‌ یه‌كه‌م بیرمه‌ندی جیهان ده‌ستنیشان كرا

کوردستان

بینراو 235

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

زانایەکی كورد له‌ بواری بیركاری، له‌لایه‌ن گۆڤارێكی به‌ریتانیه‌وه‌، به‌ یه‌كه‌م بیرمه‌ندی جیهان ده‌ستنیشان كرا.

 بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری پرۆسپێکت کە ساڵانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنان و دۆزینه‌وه‌كان، ٥٠ بیرمه‌ند ده‌ستنیشان دەکەن، بۆ ئه‌مساڵیش گۆڤاره‌كه‌، كۆچه‌ر بیركاری له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و ٥٠ بیرمه‌نده‌ كاریگه‌ره‌ی جیهان داناوه‌.

لە گۆڤارەکدا باس لەوەکراوە‌، له‌ ناو٥٠ بیرمه‌نده‌ی گۆڤاره‌كه‌ کە ده‌ستنیشانیكرابوون، ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌نگیان به‌ كۆچه‌ر بیركار داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م بیرمه‌ندی جیهان ده‌ستنیشان بكرێت.

كۆچه‌ر بیركاری تەمەن ٤٠ ساڵ  خەڵکی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان له‌ ساڵی ٢٠١٨،  خه‌ڵاتی فیڵدز له‌ بواری بیركاریدا پێ به‌خشرا، دواتریش بانگهێشتی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینه‌وه‌ دكتۆرای فه‌خری پێ به‌خشرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP