Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی: سەقامگیربوونی ئاسایش لە عێراق کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە سەر ئاسایشی ناوچەکە

کوردستان

بینراو 58

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ئەیلولی ٢٠١٩ پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای سەربازی ئەمەریکی بەسەرۆکایەتی جەنەراڵ لا کامرا فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق وسوریا.

لە میانی ئەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە کرا و جەنەڕال لاکامرا ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرد لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی جموجۆلی شانەکانی داعش کە ئێستا لە زۆر ناوچەی عێراقدا هەڕەشەی جیددین بۆ سەرناوچەکە ورێگرن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتیش ئەمەریکای کرد لە شەڕی دژبە داعش، ئەوەشی روونکردەوە کە ئەو هۆکارانەی بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش هێشتا هەر ماون بۆیەش دەبینین لە زۆر ناوچەدا داعش دەستی بە کاری تیرۆریستی کردووەتەوە و بووەتە هەڕەشەی جیددی بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچانە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەشدا سەرۆکی حکومەت وتی سەقامگیربوونی ئاسایش لە عێراق کاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە بە گشتی .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP