Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت پڕکرایەوە

کوردستان

بینراو 192

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەرلەمان تارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە وەکالەت پڕکرایەوە، لە رۆژی ١ی ئەیلولی ٢٠١٩ وە سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران خۆی‌ كاروباری‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌رێوه‌ده‌بات.

مەم بورهان قانع، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پۆستێکدا بڵاویکردووەتەوە،  بەپێی بڕیارێک، کە رۆژی ١ی ئەیلولی ٢٠١٩بە ئیمزای "مەسرور بارزانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کورستان دەرچوە و پاڵپشتە بە کۆبونەوەیەکی پێشوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، پۆستی "وەزیری سامانە سروشتییەکان"ی هەرێم، بە وەکالەت لەلایەن خودی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەڕێوەدەبرێت، سەرەرای ئەرکەکەی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

باسی لەوەشکردووە، دەبێت لە پرسی فرۆشتنی نەوت و گەڕاندنەوەی داهاتەکەی دا بۆ خزمەتی گشتیی، رەچاوی شەفافییەت بکرێت و ئەم پۆستەیش پڕبکرێتەوە و لەژێر چاودێریی وردی پەرلەماندا بێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لەسەرەتای دەست بەکاربونی کابینەی نوێ ئاشتی هەورامی وەزیری پێشوی سامانە سروشتییەکان پۆستی راوێژکاری لە لایەن مەسروربارزانییەوە پێسپێردرا.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP