Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە رۆژی پێنجشەممەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

ئابوری

بینراو 1845

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچەی چەند شوێنێكی دیاریكرد.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی بینەر، رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکان دابەشدەکرێت.


هەروەها ٨ی ئەیلولی ٢٠١٩، مووچەی هێزەکانی٧٠ و ٨٠ ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت بەڵام رۆژی دووشممە 
بەهۆی پشوی ١٠ی موحەرەمەوە مووچەی
هیچ شوێنێک دابەشناکرێت، بەڵام رۆژی سێشەممە، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.

رۆژی چوارشەممەش مووچەی وەزارەتی دارای دابەشدەكرێت و هەروەها رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینارە، لەو بڕە 453 ملیار دیناری حكومەتی عێراق دابینی دەكات و ئەوەی تریشی  ‌وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێمی كوردستان و لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP