Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی شارەوانی لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر چەند کارمەندێکی هاتەدەنگ

کوردستان

بینراو 103

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، رێكاری یاسای دژی زیادەرۆكان و تاوانباران دەگرێتەبەر، هەرکەس تاوان بەرامبەر کارمەندانی بەشی زیادەڕەوی شارەوانیەکان بکات، پەلکێشیان دەکەین بۆ بەردەم دادگای هەرێم و بە سزای تاوانەکانیان دەگەیەنین.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و، لە چەند رۆژی رابردوو چەند حالەتێكی نەخوازراو و تاوانكاری لەبەرامبەر چەند فەرمانبەرێكی شارەوانی رووداوە كە دوا حالەت تەقەكردن بوو لە بەرێوەبەری بەشی لابردنی زیادەرۆیی لە شارەوانی سلێمانی، سەبارەت بەو رووداو و دەستدرێژیانەی كە كرانە سەر فەرمانبەرانمان كاردانەوەی خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی لە شاری سلێمانی لێكەوتەوە كە داوای پاراستنی فەرمانبەران و جێبەجێكردنی یاسای ژمارە سێی ساڵی ٢٠١٨وە كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كاتێك زۆر بە توندی سەركۆنەی دەستدرێژی و كردەوەی تاوانكاری تەقەكردن لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات، لە هەمانكات پشتگیری داواكاری خۆپیشاندەران دەكات و هەموو رێگەیەكی یاسایی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی فەرمانبەران و دۆزینەوەی تاوانباران بە مەبەستی پەلكێشكردنیان بۆ بەردەم دادگاكانی هەرێم و بە سزا گەیاندنیان.

جەختیشیکردەوە، وەزارەت بەردەوام دەبێت لە لابردنی زیادەرۆییەكان و پاراستنی موڵكی گشتی و جێبەجێكردنی یاسا بەسەر هەموو لایەك بە یەكسانی.

ئەوەش لە دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا حاڵەتێکی  تەقەكردن هەبوو لە بەرێوەبەری بەشی لابردنی زیادەرۆیی لە شارەوانی سلێمانی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP