Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌ تۆمه‌تی بێزاركردنی ژنان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌سێك ده‌ستگیرده‌كرێت

کوردستان

بینراو 42

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق‌ لەچەند رۆژی‌ رابردوودا حەوت تۆمەتباریان به‌‌ چەند ماددەیەکی‌ یاسایی دەستگیرکرد.

راگەیاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، لە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، حەوت کەس دەستگیرکراون کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (هـ، ص، أ) دەستی هەبووە لە ناوزڕاندن و بێزارکردنی ژنان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و بووه‌تە هۆی دروستبوونی کێشەی خێزانی بۆ ناو خێزانەکان.

‌ئاماژەی بەوەشدا، چوار لەتۆمەتبارەکان بەپێی‌ ماددەی‌ (٤٥٦) لەیاسای‌ سزادان دەستگیرکراون سێ تۆمەتباری‌ دیکە بەپێی‌ ماددەکانی‌ (٤١٣، ٤٤٤، ٢٢٩) لەیاسای‌ سزادان دەستگیرکراون.

لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکان بەبڕیاری‌ دادوەر راگیراون‌و لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادقەوە دەست بە‌ لێکۆڵینەوەیان کراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP