Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هه‌واڵگری عێراق: داواكراوێك له‌ سلێمانی ده‌ستگیركرا

کوردستان

بینراو 71

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری عێراق رایگه‌یاند، به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی توانراوه‌ داواكراوێك به‌ مادده‌ی تیرۆر ده‌ستگیر بكرێت.

له‌ په‌یجی حۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری عێراق ئاشكرایكردووه‌، مه‌فره‌زه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، داواكراوێكی مه‌ترسیداریان ده‌ستگیركردووه‌.

وتیشی، ئه‌و داواكراوه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌وه‌ رایكردبووه‌ سلێمانی و به‌ گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی چواری تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرابوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌و ده‌ستگیركردنه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری عێراق بووه‌. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP