Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا: داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەین نیازپاکانە وتوێژ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بکەن

جیهان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمریکا داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات نیازپاکانە وتوێژ لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەریتانیا بکەن و بگەن بە رێکەوتنێک سەبارەت بە جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کە تیایدا رێز لە سەروەری بەریتانیا بگرێت.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەیەکی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا رایگەیاند، "ئەمەریکا پشتیوانی لە بڕیارەکانی بەریتانیا دەکات سەبارەت بە جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام دەشزانین کێشەکان زۆر هەستیارن لەسەر سنووری ئێوە، دەتوانم دڵنیایتان بدەمێ ئێمە هەمیشە هانی بەریتانیا و ئێرلەندا دەدەین هەر رێکەوتنێک لەنێوان بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە جیابوونەوەکە رێز لەو رێکەوتنە ئاشتیە بگرێت کە واژۆکراوە".

هەروەها کاتێک پێنس بەباشی گوێی لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیری ئێرلەندا (لیۆ ڤارادکار) گرت کە وتی جیابوونەوەی بەریتانیا ئەو رێکەوتنە ئاشتیە لەناونابات کە لە ساڵی ١٩٩٨ دا واژۆکراوە، پێنس پشتیوانی خۆی بۆ جۆنسن دەربڕی کە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ بە گەرمی پێشوازی لێکرد.

باسی لەوەشکرد، "لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی جیابوونەوەکە، داوا لە ئێرلەندا و یەکێتی ئەوروپا دەکەین نیازپاکانە وتوێژ لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسندا بکەن و پێکەوە کاربکەن بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک کە تیایدا رێز لە سەروەری بەریتانیا بگرێت و سنوورێک بۆ پەککەوتنی بازرگانی دابنێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP