Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاسایش دەستگیركردنی چوار كەسی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر راگەیاند

کوردستان

بینراو 60

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی ١٠ رۆژدا لە سنووری قەزای چەمچەماڵ توانیویانە چوار كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و ئەو تۆمەتبارانەش دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لەدرێژەی کارو چالاکیەکانییەكانیاندا لەسنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری بەردەوامن لە رووبەڕو بوونەوەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەیاندا و لەماوەی ١٠ رۆژدا پاش گەڕان و پشکنینێکی زۆر لەرێگەی سەرچاوە تایبەتەکانی خۆیانەوە و لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیانەوە بە بڕیاری دادوەر توانیویانە چوار کەس دەستگیربکەن.

وتیشی، یەکێک لەو چوار کەسە، بڕی حەوت گرام لەمادەی کریستاڵ و چەند پارچە شوشەیەک کە بۆ بەکارهێنانی ئەو کریستاڵەیە لەماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە."

روونیشیكرده‌وه‌، کەسێکی تریان کە بەرەگەز ئێرانییە بڕی ١٢ دەنک حەپی هۆشبەری پێگیراوە کە ئەویش ماددەی هۆشبەرەو بەکارهێنانی رێگەپێنەدراوە."

جه‌ختیكرده‌وه‌، لەئێستادا ئەو چوارکەسە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ۱٤ی هۆشبەر بەندن."

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی داواشی لەهاوڵاتیان كردوە كە هاوكارو هەماهەنگیان بن لە هەبوونی ئەو دیاردانەی كە دەبنە هۆی تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP