Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا سزایەکی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 94

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمریکا سزایەکی نوێی سەپاند بەسەر دەزگا ئاسمانییەکانی ئێران و ناوەندێکی توێژینەوەی ئێراندا بە بیانوی ئەو دەزگایانە بەکاردەهێندرێن بۆ پەرەپێدانی بەرنامە موشەکییە باڵیستیکییەکەی ئێران.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سزای سەپاندووە بەسەر دەزگا ئاسمانییەکانی ئێران و سەنتەرێکی توێژینەوەی ئاسمانی ئێرانی و ناوەندێکی توێژینەوەی هاتوچۆی ئاسمانیدا.

مایک پۆمپیۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، " ئەمەریکا رێگە بە ئێران نادات ئاسمانەکەی بەکاربهێنێت بۆ بەکارخستنی بەرنامەی کستار بۆ نوێکردنەوەی بەرنامە موشەکییە بالیستیکییەکەی".

باسی لەوەشکرد تاقیکردنەوەکەی ئێران کە تیایدا مانگێکی دەستکردی هەڵدا لە ٢٩ ی مانگی هەشتدا " جەختی لەوە کردەوە کە هەرەشەکە ئێستا زۆر نزیکە".

هەروەها تاران رەتیدەکاتەوە چالاکییەکانی ستار بەکاربهێنرێن بۆ پەرەپێدانی موشەکە باڵیستیکییەکان.

پۆمپیۆ ئەوەشی وت، "ئەم جۆرە رێوشوێنانە دەبێت وەکو ئاگادارکردنەوەیەک بن بۆ کۆمەڵگەی جیهانی نێودەوڵەتی کە هاریکاری لەگەڵ بەرنامەی ئاسمانی ئێراندا لەوانەیە پشتیوانیکردن بێت لە توانای تاران بۆ پەرەپێدانی سیستمی وەرگرتنی چەکی ناوەکیی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP