Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سێ وەزیر لەکارەکانیان لادەبرێن

عێراق

بینراو 999

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، کە سێ وەزیری حکوومەتی وڵاتەکەی، لەکارەکانیان لادەدرێن، چونکە بەپێی پێویست کارەکانیان لە وەزارەتەکان، بەڕێ نەکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤/٩/٢٠١٩، حوسین عەرەب، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی بینا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە خولی نوێی یاسادانان، پەرلەمان بانگهێشتی پێنج وەزیر دەکات.

حوسێن عەرەب هەروەها رایگەیاندووە، "کە سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانییەکەی پاڵپشتیی کابینەی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی دەکات، بەڵام وەک پەرلەمانتارە لێپرسینەوە لە (وەزیرە کەمتەرخەمەکان) دەکەین".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، "بە دڵنیاییەوە سێ وەزیری حکوومەتی عێراق لە کارەکانیان لادەدرێن، چونکە بەپێی پێویست کارەکانیان لە وەزارەتەکان، بەڕێ نەکردووە.

حوسێن عەرەب تەنیا ناوی لوئەی خەتیب، وەزیری کارەبای ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ژمارەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا هەیە و (بە دڵنیاییەوە) خەتیب لە پۆستی وەزیری کارەبا، لادەدرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP