Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەیدسادق... حەوت تۆمەتبار دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 88

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەچەند رۆژی‌ رابردودا مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق-ی‌ سەر بەبەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق حەوت تۆمەتباریان بەپێی‌ چەند ماددەیەکی‌ یاسایی دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای سلێمانی رایگەیاند، حەوت تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە چوار لەتۆمەتبارەکان بەپێی‌ ماددەی‌ (٤٥٦) لەیاسای‌ سزادان دەستگیرکراون کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان بەناوی‌ (هـ، ص، أ) دەستی‌ هەبووە لەناو زڕاندن ‌و بێڕەوشتی‌ کردن ‌و بێزارکردنی‌ ئافرەتان لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان‌ و بۆتە هۆی‌ دروستبونی‌ کێشەی‌ خێزانیی ‌‌و کۆمەڵایەتی‌ بۆ چەندین ئافرەت.

باسی لەوەشکردووە، سێ تۆمەتباری‌ دیکە بەپێی‌ ماددەکانی‌ (٤١٣، ٤٤٤، ٢٢٩) لەیاسای‌ سزادان دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرددووە، سەرجەم تۆمەتبارەکان بەبڕیاری‌ دادوەر راگیراون ‌و لەلایەن بنکەی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادقەوە پەراوی‌ لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP