Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران حەوت ئەندامی تیمی کەشتیوانی کەشتییە بەریتانییەکەی ئازادکرد

جیهان

بینراو 45

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کەناڵی فەرمی ئێران لە زاری وتەبێژی ئەو وڵاتەوە رایگەیاند، ئێران حەوت ئەندامی تیمی کەشتیوانی ئەوکەشتییە بارهەڵگرە بەریتانییەی ئازادکرد کا مانگی تەمموز لە لایەن ئێرانەوە لە گەروی هورمز دەستیبەسرداگیرا.

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەوکەناڵەی راگەیاندووە، بڕیاردراوە بەهۆی هۆکاری مرۆییەوە حەوت ئەندامی کەشتیەکە ئازاد بکرێت و دەتوانن بە زووترین کات ئێران بەجێبهێڵن.

ئەمە لەکاتێکدایە مانگی تەمووزی رابردوو ئێران نۆ کەشتیوانی هیندی ئازادكرد كە لە ریزی تیمە كەشتیوانەكەی كەشتی نەوتهەڵگری ستینا ئیمپێرۆدا بوون.

لە ١٩ی مانگی حەوتدا دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەراگرتنی کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانی لەلایەن بەریتانیاوە لە جەبەل تاریق، ئێران دەستیگرت بەسەر کەشتیەکی بارهەڵگری بەریتانیادا، دواتر لە مانگی هەشتدا کەشتیە ئێرانییەکە ئازاد کرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP