Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەسەر خواردنی جۆرە هەنجیرێك هۆشداری دەدرێت

کوردستان

بینراو 78

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك هەنجیری وشكدا دەگرن كە كەڕوی كردووە و خاوەنەكەی بەنیازی فرۆشتنی بووە و داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت بەكاری نەهێنن.

لەلایەن لیژنەی سێی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە كۆگایەكی عەمباركردن دەست بەسەر بڕی (٣١٠) كیلۆگرام هەنجیری وشككراوی ئێرانیدا دەگرن كە كەڕووی كردووە و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە.

لەكاتی سەردانی لیژنەكه بۆ كۆگاكە‌ دەركەوتووە خاوەنەكەی بۆ لابردنی كەڕوی هەنجیرەكە و فرۆشتنەوەی بەهاوڵاتیان لەبەر گەرمی و تیشكی خۆر دایناوە‌‌.

بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر تەواوی هەنجیرەكەدا گیراوە و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی دەرەوی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP