Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بێجگە لە ژمارە ١٩٨٨ سەرجەم ژمارە نایابەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەفرۆشرێن

کوردستان

بینراو 84

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەڵەبجە دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە و  تەنیا ژمارە ١٩٨٨ نەبێت نافرۆشرێت و دەخرێتە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەوە

پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەڵەبجە دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە و  تەنیا ژمارە ١٩٨٨ نافرۆشرێت، لە قۆناغی یەکەمیشدا نۆ ژمارە بە شێوەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن.

عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، "کارەکانی تایبەت بە تابلۆکانی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن کۆمپانیاکەوە لە تەوابوندایە، ئەگەر لەوادەی دیاریکراویشدا تەواوی نەکرد بەهاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەو ژمارانە چاپدەکرێن کە دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە".

سەبارەت بە نەفرۆشتنی تابلۆی ژمارە ١٩٨٨ جەختیکردەوە، "ئەو رۆژە رۆژێکی شومە بەنسبەت پارێزگای هەڵەبجەوە و ژمارەکە دەخرێتە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەوە و ژمارە سور و سپییەکەشی لە مۆزەخانە دادەنرێت و تا ئێستاش بە فەرمی هیچ بڕە پارەیەکی تەرخاننەکردوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP