Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تاران ناگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆکان

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 44

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای دەكات، فرۆشتنی نەوت بە بەهای ١٥ ملیار دۆلار مەرجی تارانە بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی.

عەباس عێراقچی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و گەورە دانوستانكاری ئێرانی دوای گەشتەكەی لە پاریسەوە بۆ سلۆڤینیا لە لێدوانێكدا رایگەیاند، "فرۆشتنی نەوت بە بەهای ١٥ ملیار دۆلار مەرجی تارانە بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی، دووپاتیشی دەكاتەوە، تا ئەو مەرجە جێبەجێ نەكرێت تاران ناگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆ و پابەندیش نابێت بە رێككەوتنی ئەتۆمییەوە".

 سەبارەت بە گفتوگۆی وەفدی ئێرانیش لە پاریس یاریدەدەری وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەشکرد، "گفتوگۆكان لەبارەی رێگەدان بوون بە تاران بۆئەوەی نەوتەكەی بفرۆشێت، هەروەك تاران سووربونی خۆی دووپات كردووەتەوە، كە پێویستە بێ كۆتوبەند ڕێگەی پێ بدرێت نەوتەكەی بفرۆشرێت و ٪ ١٠٠ پارەكەی پێ بدرێتەوە، یان لەڕێگەی كەناڵێكی دڵنیاییەوە پارەی نەوتەكەی بۆ بگەڕێنرێتەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP