Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بڕیاری قەدەغەکردنی نایلۆن لە سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانەكان کاری پێ دەکرێت

کوردستان

بینراو 81

04/09/2019

Alternate Text
+ -




سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران كرد، كە بەكارهێنانی نایلۆن لە نانەواخانە و سەموونخانەكان قەدەغە بكرێت، لەبەرئەوەی نەخۆشیی شێرپەنجەی لێ دەكەوێتەوە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا كە بڕیارەكە لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت و گشتاندنیشی بۆ كراوە.     

هەڵۆ عەسكەری، سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە، "کە لە رێگەی نووسراوێكی فەرمییەوە داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كرد، كە بەكارهێنانی نایلۆن لە نانەواخانە و سەموونخانەكان قەدەغەبكرێت و لە شوێنی نایلۆن زەرفی كاغەز بەكار بهێندرێت، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی نووسراوەكەی ئێمەی داوەتەوە و داواكارییەكەشی پەسەند كردووە و بەكارهێنانی نایلۆن لە سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانەكانی هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت".

عەسكەری وتیشی، "بەكارهێنانی نایلۆن مەترسیدارە و نەخۆشیی شێرپەنجەی لێ دروست دەبێت، بۆیە ئەو داواكارییەمان لە ئەنجومەنی وەزیران كرد و بە خۆشحاڵییەوە ئەوانیش داواكاریی ئێمەیان قبووڵ كردووە".

سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "نووسراوەكە بۆ وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێردراوە، بۆ ئەوەی ئەوانیش گشتاندنی بۆ سەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحیەكان بكەن و دەست بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە بكرێت". 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP