Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژنێك بەوێنەی نەشیاو هەڕەشی لە پیاوان کردووە

کوردستان

بینراو 486

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ژنێك لە شاری دهۆک بە وێنەی رووت ئەو پیاوانەی قسەی لەگەڵ کردوون هەڕەشی لێکردوون بو بڵاو کردەنەوەی وێنەکانیان، ئێستا لە پۆلیسی دهۆک دەستبەسەرە.

پۆلیسی دهۆك، ڤیدیۆی دانپێدانانی ژن و پیاوێكى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ژنه‌کە به‌ هاوكاری پیاوێك وێنه‌ و ڤیدیۆی رووتی پیاوانى گرتووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌یان كردووه.‌

هێمن سلێمان وته‌بێژى پۆلیسی دهۆك له‌ هەژماری تایبه‌تى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ رایگەیاندووە، ژنه‌کە خه‌ڵكى رۆژئاوای كوردستانه‌، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كى له‌لایه‌ن پۆلیسى دۆمیزەوە ده‌ستگیركراون.

پیاوەکە لە دانپێدانانه‌كاندا دەڵیت، كاتێك ئه‌م ژنه‌م ناسی، داواملێكرد كاری نه‌شیاو له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامبدات و وێنه‌ی و ڤیدیۆی ئه‌وان به‌ رووتی بگرێت و بۆ منى بنێرێت، منیش په‌یوه‌ندیم به‌و كه‌سانه‌ ده‌كرد كه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌مان نه‌ده‌نێ وێنه‌كانیان بڵاوده‌كه‌مه‌وه.‌

ژنەکە باس لەوەشدەکات، له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌س په‌یوه‌ندی هەبووە و كاری نه‌شیاوی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداون و وێنه‌ و ڤیدیۆی ئه‌وانه‌ی گرتووە و دواتر داویەتییە ده‌ست هاوڕێكه‌ی و ئەویش هەرەشەی لە پیاوەکان کردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP