Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... ١١ کەس بە تۆمەتی شێواندنی ژینگە دەستگیرکران

کوردستان

بینراو 18

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق سێ راوچییان لە کاتی راوکردندا دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق بە مەبەستی چاودێریکردن و پشکنینی سنورەکەیان و رێگریکردن لە سەرپێچیکاران، توانیان لە سنوری گوندەکانی ( قاینەجە، موانی حەمەتاهیر ) سێ ڕاوچی دەسگیر بکەن کە سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی کێوی بوون و هەستابوون بە راوکردنی دوو باڵندەی پۆڕ، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر دوو چەکی تاپڕ و یەک ئۆتۆمبێل.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە هاوکات ئەمڕۆ، لە ئەنجامى دەرچونى مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى (دەربەندیخان ) بۆ گوندى (مۆتکە) لە پێناو پاراستنى سنورەکە و رێگریکردن لە سەرپێچیکاران توانیان چوار هاووڵاتى دەستگیربکەن لەسەر دیاردەى خەڵوزکردن بە شێوەیەکى نایاسایى، هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر دە فەردە خەڵوزو هەروەها تێکدانى سێ کورەى خەڵوزو یەک ئۆتۆمبێلدا.

 

 

باسی لەوەشکردووە هەر ئەمڕۆ، لە سنوری گوندی ( تاسڵوجە لە چەمی ئاڵانقۆز ) ی سەربە قەزای ( سەیدصادق ) ژمارەیەك هاووڵاتی خەریکی بڕینەوەی داری سروشتی بوون، لە لایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادقەوە دەستگیرکراون کە ژمارەیان چوار کەس بوون، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر مشارێكی داربڕین و تراکتۆر و عارەبانەیەك کە دارە بڕاوەکانی پێ دەگوازرایەوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP